بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح مەهدی حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرکەوتنی پلانی پشتیوانی تەندروستی یادیئیمام کازمی (س) ڕاگەیاند.
حەسناوی لەبەیاننامەیەکدا کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" فەرمانبەرانی وەزارەت وفەرمانگەکانی خزمەتگوزاری نایابیان پێشکەش کرد لەم بۆنەیەدا وسەرجەم دام ودەزگا تەندروستیەکان و ئەمبولانسەکان و تیمە پزیشکیەکان وتیمە تەندروستیەکان بەباشترین شێوە کاروبارەکانیان ئەنجامدا.