بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرکەوتنی پلانی دیادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمامی کازمی ڕاگەیاند سەلامی خودای لێبێت. شمەری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەم چەندڕۆژەی پێشوودا کۆششی زۆر خرانەگەڕ بۆ سەرخستنی ڕێوڕەسمی یادی ئیمام کازم (س) کە هێزە ئەمنیەکانمان بەشداریان تیاداکرد بەهەماهەنگی لایەنەکانی دیکەی حکومی.
وتیشی کە لایەنە ئەمنیەکان جارێکی دیکە سەلماندیان کە هەست بەبەرپرسیارێتی خۆیان دەکەن ، لە بەڕێوەبردنی بۆنە ملیۆنیەکان و شەووڕۆژ دەخەنەسەریەک بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەردانیکاران.
هەروەها سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی هێزەئەمنیەکان کرد کە پلانەکەیان بەڕێکوپێکی جێبەجێکردووەو نەیانهێشتووەکە هیچ کەلەبەرێک لە پلانەکەدا هەبێت.
دەسخۆشیشی لەو کۆششانەکردکە ڕەهۆڵی کازمی پیرۆز و خاوەن کەژاوەکان پێی هەستان وهاوکاریەکی باشیان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان کرد.