بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەماڵ ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمامی کازم (س) پرسەی خۆی ئاڕاستەکرد.
سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی پرسەی خۆمان ئاڕاستەی جیهانی ئیسلامی وگەلی عێڕاق دەکەین بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمام موسای کوڕی جەعفەری کازم (س) .
وتیشی لەم یادەدا باڵاترین بەهاکان بەبیردێنینەوە لە خۆڕاگری و ئاکاری چاک و هەق و ئارامی ودادپەروەری وڕەتکردنەوەی ستەم وزۆرداری.
هەروەها وتی سڵاولە ئاپۆڕای سەردانیکاران و ئەوانەش دەکەین کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن لەخۆبەخشان و سڵاوی پێپایانیش لە هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە بەشدارن سەرخستنی پڕۆسەکە.