بەغداد/ INA
دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چوار ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی شەش کەس کە بەرتیلیان وەرگرتووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە دەسپاکی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی نەینەوا لەبۆسەیەکدا لە بانکی ڕافیدەین توانی سێ فەرمانبەردەستگیربکات کەداوای بەرتیلیان کردووە لە هاووڵاتیەک کە خوازیاری وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرەبووەبەبڕی 100٫000٫000 دینار، کەداوای 31٫500٫000 دیناریان لێکردووە.
هەروەها وتی ئەو ئەفسەرەی کە بەرپرسی دابەشکردنی فۆرمی جوونەژوورەوە بوو لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لەتەلەعفەر لەدەرەوەی باڵاخانەی فەرمانگەکە کەڕەفانێکی داناوەکە خوارزاکەی بەڕێوەی دەبات، ئەفسەرەکە بە پلەی عەقیدەو فۆڕمەکانی بەهۆی ئەو خوارزایەوەی داناوە بۆ فڕۆشتن بەنرخی 25٫50 هەزاردینار، کەئەمەش پێچەوانەی یاسایە.
هەروەها تیمەکە هەڵساوە بە ئاشکراکردنی بەرپرسێک وێنەکانی قەیدی لقی چواری لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی نەینەوای بەرامبەربەپارە دابەشکردووەو ویستوویەتی بەرتیل لە پارێزەرێک وەربگرێت، بۆ تەواوکردنی مامەڵەی تۆماری دوو خانووبەرە.
ئاماژەشی بەوەکردکە لەدەستەی گواستنەوەی تایبەت لە پارێزگاکە تیمێک بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی لەنەینەوا توانی فەرمانبەری پێبژاردنەکان ئاشکرابکات کە بەرتیلی لەهاووڵاتیەک وەردەگرت بەرامبەر بە سڕینەوەی پێبژاردنەکەی .
وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە یاداشتی دادوەری بەڕێوەبران کە بەبڕیاری مادەی 307 لەیاسای سزادانی عێڕاقی وبڕیاری 160ی ساڵی 1983 تۆمەتبارەکان دەستگیرکران.