بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە حکومەتەکەی سودانی گرنگی بەبونیادنانەوەی ئابووری عێڕاق دەدات.
فوئادحوسێن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هانکی بروینزسلوت گرێیدا وئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی حکومەت بەسەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی گرنگیبە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەدات بۆ هاوڵاتیان وبونیادنانەوەی ئابووری بەهەند وەردەگرێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەی بۆ هۆڵەندا چەند بابەتێکی ئابووری و کشتوکاڵی تاووتوێدەکات.
وتیشی کە لەگەڵ هاووتا هۆڵەندیەکەی پەڕەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەکانی تاووتوێکردووە وکۆمپانیا هۆڵەندیەکان پێگەی خۆیان هەیە لەبواری ئاودێری و کشتوکاڵدا.
هەروەها وتی لە میانەی گفتوگۆکاندا باسی مەترسیەکانی توندوتیژی کراوەلەسەر سەقامگیری نێودەوڵەتی وناوچەیی، جگەلەمەش دەستدرێژیکردنەسەر سەروەری عێڕاق تاووتوێکراوە.
هەروەها فوئادحوسێن ڕوونیکردەوەکە لەکۆبوونەوەکاندا باس لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین کراوە.