بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوورساف وپەڵەهەور دەبێت ، لەباکووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت و بەڕۆژیش سووکە باران دەبارێت، هەروەها لەسەر چیاکان بەفردەبارێت و تەمومژیش دروست دەبێت وپلەکانی گەرما لەناوەڕاست و باکوور هەندێک بەرزدەبنەوەو لە باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف وهەندێک هەوردەبێت ولە باکووریش ساف وپەڵەهەوردەبێت ولەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا بەفردەبارێت، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست هەندێک هەوردەبێت ولە باکووریش پەڵەهەوردەبێت و بەفریش لە چیاکان دەبارێت، لەباشووریش هەورێکی کەم دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵات هەوروبارانی بروسکاوی مامناوەندی دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.