به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام دەدرێت.
نوێنەرایەتییەکە لە پۆستێکدا له‌پلاتفۆرمی ئێكس راگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ له‌كاتی ژمێر 10ی به‌یانی به‌كاتی نیۆیۆرك 6ی ئێواره به‌كاتی به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌وشی عێراق ساز ده‌كات.
نوێنەری عێراق بە وەکالەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان، عەباس کازم عوبەید، دووپاتی کردەوە کە عێراق هۆشداری داوە لە فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا، وئاماژەی بەوەشکرد كه‌عێراق هەموو جۆرە هێرشێک ڕەتدەکاتەوە کە بنکە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج، و ڕێگەش نادەین عێراق بکێشرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێ کە ناوچەکە به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
نوێنەرانی ژمارەیەک وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایش هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکایان بۆ سەر سەروەری عێراق شەرمەزار کرد.
نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی، ڤاسیلی نەبێنزیا ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق ئیدانە دەکەین.
هەروەها نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق پێشێلکارییەکی جیددین بۆ سه‌ر سەروەری عێراق.
لە بەرامبەردا نوێنەری جەزائیر لە ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتی کردەوە کە "هێرشەکانی ئەم دواییە لە عێراق و سووریا هۆی هەڵکشانی زیاترده‌بن لە ناوچەکە.