نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش: هۆشداریمان دا لە فراوانکردنی ململانێکان له‌ ناوچەکە

سیاسی
  • 6-02-2024, 10:39
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    نوێنەری عێراق بە وەکالەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان، عەباس کازم عوبەید دووپاتیکردەوە کە عێراق هۆشداری داوە لە فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
    عوبەید لە وتارەکەیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند" هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق بە بیانووی لابه‌لا ڕەتدەکەینەوە،وتی" ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی جددین بۆ سەر ئاسایش و سەروەری عێراق.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" عێراق هۆشداریدا لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا، وحکومەتی عێراق بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی پەیوەندییە هاوسەنگەکان لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمییەکەی.
    ئاماژەی بەوەشکرد" عێراق هەوڵدەدات ببێتە فاکتەری سەقامگیری لەنێو ژینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەیدا، جەختیشیکردەوە كه‌عێراق توانیوه‌ دیدگاکان لە ناوچەکەدا لەیەکتر نزیک بکاتەوە.
    عوبه‌ید لە درێژەی قسەکانیدا وتی" عێراق هەموو جۆرە هێرشێک ڕەتدەکاتەوە کە بنکە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج، ورێگە نادەین عێراق بکێشرێتە ناو گۆڕەپانی ململانێکانەوە کە ناوچەکە به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌عێراق ناتوانێت گۆڕەپانێک بێت بۆ یەکلاکردنەوەی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشە ئەمریکییەکان دەکات کە شوێنە سەربازییەکانی عێراقیان کردە ئامانج.