بهغدا-INA
نوێنەرانی ژمارەیەک وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکایان بۆ سەر سەروەری عێراق شەرمەزار کرد.
نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی، ڤاسیلی نەبێنزیا ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق ئیدانە دەکەین.
لهلای خۆیەوە نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی ڕایگەیاند" هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق پێشێلکردنی جیددی سەروەری عێراق نیشان دەدات.
لە بەرامبەردا نوێنەری جەزائیر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی دووپاتی کردەوە کە "هێرشەکانی ئەم دواییە لە عێراق و سووریا هۆی هەڵکشانی زیاتردهبن لە ناوچەکە.