به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی کرد، ئەوپەڕی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەمنی بخرێتەگەڕ بۆ ئەوەی سەردانەکەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم (درودی خوای لەسەر بێت) سەرکەوتوو بێت.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕایگەیاندووە" سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، لە شاری پیرۆزی کازمیه به‌دواداچوونی بۆ ئاستی پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبه‌ت به مەراسیمی یادی شەهیدبوونی ئیمام مو‌سا بن جەعفەر كازم( سڵاوی خوای لەسەر بێت) كرد، هه‌روه‌ها ئاگاداری چونیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان بوو كه بە دەسەڵاتی ئەمنی و خزمەتگوزاریی کارامە سپێردراوە وگوێ بیستی بە کورتەیەک بوو کە لەلایەن وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی لیژنەی باڵای ملیۆن سەردان پێشکەشکرا، کە تێیدا باسی له‌چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌ی كرد له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌م یاده.
هەروەها سودانی بەدواداچوونی لەڕێگەی بارەگای کۆنتڕۆڵکردن و کامێراکانی چاودێری كرد كه‌تایبه‌ته به‌جێبەجێکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خاڵە گرنگەکانی گواستنەوە و کۆبوونەوەی سەردانکەران، هەروەها گوێی لە كورته‌یه‌كی دیكه‌ی گرت کە لەلایەن وەزیرانی تەندروستی و گواستنەوە، و سەرۆکی شارەوانی بەغداو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و لیژنەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران پێشكێش كرا.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوای كرد بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی گرنگیدان پیشان بدرێت و ئەوپەڕی هەوڵەکان بخرێتەگەڕ، بۆ دەستەبەرکردنی ڕۆیشتنی نەرم و بێ كێشه‌ی ملیۆنان سەردانکەر و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەیان، هەروەها بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و مرۆییەکان، جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری تەواوی كرده‌وه لە نێوان دەزگاكانی جێبەجێکار و ئەمنییەکانی حکومەت، هەریەکەیان بەپێی پسپۆڕییەکەی، و ته‌واوی ده‌زگاكانی دیكه و کاروانەکانی حوسه‌ینی و هاوڵاتیان به گشتی کە هەوڵی خۆبەخشانە ده‌ده‌ن بۆ سەرخستنی سەردانەکە.