به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی راگه‌یاند" فڕۆکە جه‌نگییه‌كان توانیویانە ٥ تیرۆریست لە ناوچه‌ی عوزێم لە دیالە بکوژن.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگه‌یاندووه" بەپێی ئەو ڕێبازە هێرشبەرەی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دانراوه، بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکان و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فرۆكه جه‌نگیه قارەمانهكان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستان له‌ناوچه‌ی عوزێم له‌پارێزگای دیالا و له‌یه‌كێك له‌و مۆڵگانه 5 تیرۆرستی تێدابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە" كههێزە ئەمنییەکانمان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی وردی هەموو حەشارگەکانی باندە تیرۆریستییەکان، لە هەر شوێنێک بن، بۆ ئەوەی بەسەر سەری تیرۆریستە شکستخواردووەکاندا وێرانی بكه‌ن.