سەرۆک وەزیران دەگاتە كازمیه‌ی پیرۆز بۆ بەدواداچوونكردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانەکەی ئیمام كازم

سیاسی
  • 5-02-2024, 19:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبه‌ت به‌سەردانی ئیمام كازم(درودی خوای لەسەر بێت) گەیشتە شاری پیرۆزی كازمیه‌.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاند" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوونكردنی چۆنیه‌تی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبه‌ت به‌ رێوره‌سمی یادیكردنه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی  ئیمام موسا كازم (س.خ) گەیشتە شاری پیرۆزی کازمیه‌.