بەغداد/ INA
هەردوو وەزیری دەرەوەی عێڕاقی فوئاد حوسێن ومیسری سامح شوکری لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سێ بابەت تاووتوێدەکەن.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسری سامح شوکری.
وتیشی کە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باس لە دەستدرێژیەکانی سەرخاکی عێڕاق کرا، هەردوولاش جەختیان کردەوەسەر گرنگی گفتووگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باس لە دۆزی فەلەستین کراکەپێویستە کاری هاوبەش بکرێت بۆ سەقامگیڕی و ئاشتی لە ناوچەکەولە سەرانسەری جیهاندا.