بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر الشمەری، ڕێنمایی بۆ دەستەبەرکردنی رێورهسمی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام كازم (سڵاوی خوای لێبێت) دەرکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووه" وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ دەستەبەرکردنی سەردانەکەی رهجهب، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لهنزیكهوه ئاگاداری ئامادهكاریهكانی ئەو یەکانە بوو کە لهشاری كازمیهی پیرۆز و دەوروبەری ئهركیان لهئهستۆ گرتووه.
ئەلشەمەری داوای کرد بۆ بەردەوامی ڕەوتی سهردانكهران، هەماهەنگی لەگەڵ کاروانە خزمەتگوزارییەکان زیاتر بكرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەران.
هەروەها وەزیری ناوخۆی پێداچوونەوەی بەپێشکەوتنی پلانی ئەمنی و گواستنەوەی سەردانکەران بۆ پێشەوە و دواوە کرد، ئاڕاستەی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کرد بۆ ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەکان.