بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی 31 بازرگانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 30 کیلۆ مادەی هۆشبەری لە هەشت پارێزگا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" بە سەرپەرشتیی شەخسی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری و بەدواداچوونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لیوا ئەحمەد ئەلزەرکانی، و لە چوارچێوەی هەڵمەتی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ئەو ئەرکە ئەمنییە تایبەتانەی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە ئەنجام دەدرێن بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، (٣) بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و تەواوی تۆڕەکەیان هەڵوەشایەوە، و (17) کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆنی ماددە هۆشبەرەکان لەپارێزگای ئەنبار دەستی بەسەردا گیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد" بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە(1) کیلۆ مادەی هۆشبەری کریستاڵ دەستگیرکرا دوای ئەوەی لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی ڕاوەدوونرا. جگە لەوەش (10) بازرگانی مادەی هۆشبەر لەناوچهی کەرخی بەغدای دەستگیرکران وله ئۆپەراسیۆنەکە دەستی بەسەر (1) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری بلوریدا گیرا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" (6) بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە هەڵگرتنی (5) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری بلوری لە بەغدا، لهلایی ڕهسافە دهستگیكران و تەواوی تۆڕەکەیان لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا هەڵوەشێنراوەتەوە، ولە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری ورددا (1) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا، هەروەها کۆمەڵێک بازرگانانی ئەو ژەهرانە، کە پێکهاتبوون لە (4) تۆمەتبار، دەستگیرکران.
هەر لەو چوارچێوەیەد لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بازرگانێکی مادەی هۆشبەری بیانی لە پارێزگای دیالە بە (1) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری کریستاڵهوه دهستگیركراوه.
بهیاننامهكه دهڵێت" هێزێکی قارەمان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ڕاوەدووی کۆمەڵێک تۆمەتباریان لە میسان كردووه، کە لە ئەنجامدا (٥) بازرگانی مادەی هۆشبەر بە (٢) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری کریستاڵ و شتی تریان پێبووە گیراون.
هێمای بۆ ئەوەش کرد" ئۆپەراسیۆنێکی چۆری کە لە میانیدا بازرگانێکی گەورەی مادەی هۆشبەر لە بەسرە، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان داواکراوە، بە دەستی سوور دەستگیرکرا بە هەڵگرتنی (2) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات