بەغداد/ INA
دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 5 تۆمەتباری لە بەندەری ئوم قەسڕو شارەوانی بەسڕە دەستگیرکرد.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەسڕە توانیان هەوڵێکی ڕەوانەکردنی کۆنتێنەرێک لە گۆڕەپانی گەورەی ئومقەسڕ پووچەڵ بکەنەوە، کە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی لەخۆگرتبوو، دووکەسیش کە مامەڵەکەیان ڕایی کردبوو دەستگیرکران.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە بڕی 8٫575٫000 دیناریش لە شوققەکەیاندا دۆزرایەوە، بەهەمانشێوەش دووکەسی دیکە گرتران کە پارچە زەوی سەربە شارەوانی بەسڕەیان فڕۆشتووە، کەبەهاوکاری فەرمانبەرانی بەشی موڵکایەتی کارەکەیان ئەنجامداوە، فەرمانبەرێکیش لە فەرمانگەکە دەستگیرکرا پاشئەوەی کە دوازدە ملیۆن دیناری وەرگرتووەو 9 قەواڵەشی پێبووە کە ویستوویەتی بیانفڕۆشێت.