بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، وەزاەتی پلاندانان وردەکاریەکانی ئامارکردنی گشتی دانیشتووانی عێڕاقی ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" پلانی تایبەت بە ئاماری دانیشتووانی عێڕاق کۆمەڵە قۆناغێک لەخۆدەگرێت و وەزارەت لە قۆناغی ئامادەکاریەکاندایە، و ئامادەکاریە هونەریەکانیش کۆتاییان پێهاتووە، ولەقۆناغی داهاتووشدا وەزارەت کەلوپەلی پڕۆسەکە دابیندەکات.
هەروەها هنداوی وتی لەمانگی ئایاری داهاتوو ئاماری ئەزموونی جێبەجێدەکرێت، پاشانیش 120٫000 هەزار ژمێرەکار ڕاهێنانیان پێدەکرێت، ئەوجا پڕۆسەکانی نمرەژەنی و دەستنیشانکردن دەست پێدەکات، کەپڕۆسەیەکی زۆرگرنگە.
ڕوونیشی کردەوەکە سەنتەرێکی زانیاری دادەمەزرێنرێت بۆ کۆگەکردنی بەیاننامەو زانیاریەکان، وجگەلەوەش بنکەی زانیاری جوگرافیش دروست دەکرێت، لەهەمان کاتیشدا 10 تیمی کارکردن پێکهێنراوە ، کەلەم تیمانە پێکدێن: تیمی یاسایی، کارگێڕی، مەیدانی، هونەری، دارایی، ڕاگەیاندن، تەکنەلۆجیای زانیاری، ئەمنی، تیمی پەیوەندیەکان.