بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە کە ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان بەغدا و تاران ئاماژەیە بۆ قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی، پێشوازی لهسکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد، ولهكۆبوونهوهیهكدا تیشك خرایه سهردۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە وزیاتر پهرهپێدان به پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە هەموو ئاستەکاندا.
ههروهها ئهعرهجی راگهیاند كهپەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران جیاکەرەوە و ستراتیژین، چونكه دوو وڵات و گەلی دۆست زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کەعێراق هەمیشە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەمووان بەهێزتر بکات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات لەگەڵ وڵاتان لهسهر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر.
ئەعەرەجی وتی" ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان بەغدا و تاران قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپات دەکاتەوە و ئاماژەیە بۆ باشی پەیوەندییەکان و دیدگای هاوبەش بۆ مەترسی و ركمانیهكان، وڕوونیشی کردەوە کەئەمە پێویستی بەوەیە کە چارەسەرەکان ڕاستەوخۆ بن وبێ تاکلایەنە بن.
ئاماژەی بەوەشکردووە" هاوبەشی لە گفتوگۆی بنیاتنەردا هەموو کێشە سەرهەڵداوەکان چارەسەر دەکات.
لهلای خۆیەوە ئەحمەدیان ئاماژەی بەوەدا کە سەرکردایەتی ئێران هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە عێراق و ئێران یەک پەیوەندییان بە قووڵایی مێژوویی درێژخایەن هەیە، ڕوونیشیکردەوە کەئێران لهسهر بنهمای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق مامەڵە دەکات و دەکرێت هەموو کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر چارهسهر بكرێن.