به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەراگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی لە ئەلیبرۆس گوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیای فیدراڵ لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیهکەدا تیشك خرایە سەر دواپێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی زیاتر، کە زیانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەیە، لەوانەش عێراق هه‌یه، و ڕەنگدانە نەرێنیهكانی لەسەر دۆخی گشتیی بەتایبەتی دۆخی ئابووری و دابینکردنی وزە.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لەلایەن ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە كرد بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژییەکان بۆ سەر غەززە، کە هۆكاره بۆ فراوانبوونی ململانێکان و کاریگەری ورهنگدانهوهشی هه‌بووه لەسه‌ر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
له‌لای خۆیەوە گوتراشێڤ ته‌كه‌زی له‌پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه و خواستی جددی بۆ په‌ره‌پێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوبەشی ئابووری زیاتر ده‌ربڕی، بە شێوەیەک کە لهبەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی گەلانی هه‌ر دوو وڵات دابێت.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری لە بواری وزە و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس کرا، ئەمە جگە لە بەشداریکردنی کۆمپانیا گەورەکانی ڕووسیا لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، و ئەو پڕۆژە جۆراوجۆرانەی کە لەخۆی دەگرێت.