بەغداد / INA
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئادحوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چەند کۆپیەکی لە کارکردنی سێ باڵیۆزی نوێ وەرگرت.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن ئەمڕۆ پەڕاوی کاری باڵیۆزانی فلبین چارلی باکنیان ماناجان و باڵیۆزی ئوستوڕاڵیا غلین اندرو مایلز وباڵیۆزی فەڕەنسا باتریک دوریل وەرگرت.
وەزیری دەرەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزە نوێکان خواست کەببنە مایەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی عێڕاق و وڵاتەکانیان.
لەلایەن خۆشیانەوە باڵیۆزە نوێکان سوپاسگوزاری خۆیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە کرد وجەختیشیان کردەوەسەر ئارەزووکردنی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێڕاق لەهەموو بوارەکاندا.