به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و بەردەوامیی ئاسایش لە ناوچەکەدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەراگه‌یه‌ندراوێکدا، کە بەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە عێراق، کوی وی کرد ولهکۆبوونەوهیهكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەیوەندییە دوولایەنە گشتییەکان لە نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی و بوارەکانی پەرەپێدانی هاوبەشی ئابووری و بەشداریکردنی کۆمپانیا چینییەکان لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژیدا.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران ئاماژه به‌گرنگی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرد، بە شێوەیەک کە هاندەری ئابوورییەکەی بێت بۆ گەشەسەندن، هەروەها کارکردن بۆ ڕێگری‌کردن لە فراوانبوونی ململانێکان، بە وەستاندنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە.
سودانی ئەو بەرپرسیارێتییەی کە زلهێزەکان و ئۆرگان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەڵیدەگرن سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئەو شەڕە کۆمەڵکوژییەی کە فەلەستینییەکان لەسەر خاکی خۆیان تووشی دەبن دووباره خستیهوهروو.
له‌لای خۆیەوە باڵیۆزی چین سڵاوی سەرکردایەتی چینی گەیاندە سەرۆک وەزیران، وجەختیکردەوە كهکار لەسەر هەموو شتێک ده‌كرێت کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەرەوپێش ببەن و هاوبەشی و ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام پتهوتربکەنەوە.