بەغداد/INA
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەرجەم دەستدرێژیەکانی بۆ سەربنکە سەربازیەکان ڕەتکردەوە و پشتیوانی خۆشی بۆ حکومەت دووپاتکردەوە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
بەیاننامەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه وتی" هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی نائاسایی گرێدا لەسەرداوای سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی وبەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید بۆ تاووتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییە.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەکۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد بۆ سەربنکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی کە بووهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشد، کەئەمەش بە دەستدرێژیەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر دام ودەزگا فەرمیەکانی عێڕاق.
هەروەها هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتیوانی خۆی نوێکردەوەبۆ گفتوگۆکانی حکومەت لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی.
هەروەها بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێداگری کرد لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت لەکۆششەکانی بۆ دەرفەت نەدان بەهیچ لایەک کەخوازیاری ئەوەبێت عێڕاق پەلکێش بکاتە نێو ئەو ململانێیانەی کەلەناوچەکەدا دەگوزەرێن.