شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئاسایشی تەواو بۆ جوڵەی سەردانکەران و ڕێبواران بەرەو کازمیەی پیرۆز دەستەبەرکراوە

ئەمنی
  • 4-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:-کە کارکردنی بەردەوام هەیە،لە 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا،بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێبوارانی سەردانکەر  بۆ مەزارگەی ئیمام موسا کازمی پیرۆز بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام (کازم) سەلامی لێ بێت، و بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەگەڵ هاوکاری وەزارەتەکانی دەوڵەت، ئاماژە بەوەشدەکات کە هیچ کێشەیەک و حاڵەتێکی نەخوازراو  تۆمار نەکراوە.
    سەرۆکی شانەکە ئاشکراشیکرد :- ئامادەکارییەکان بۆ  پلانی دەستەبەرکردنی ئەمنی بۆ سەردانیکەران دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕێگەی دوو بەشی ئەمنیەوە دەستی پێکردوە، لە ڕووی ئەمنیشەوە پێش ئەوە کیوماڵ لە دەرەوەی شاری بەغدا و چەند کەرتێکی دیکە ئەنجامدراوە،کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی کاتی هاتنی ئاسایشی سەردانیکەران و زیارەتکەران بووە .