بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند:-کە پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەبێتە هۆی دابینکردنی کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر.
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ یەکشەممە"زیاد عەلی فازل "وەزیری کارەبا،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ تیمی وەزاری بۆ گۆڕینی کارەبا بۆ پێوەری زیرەک و پڕۆژەکانی بە ئەلیکترۆنیکردن کرد ،کە تێیدا بەدواداچونی بۆ گرنگی ئەم پڕۆژانە کرد و هەروەها پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتەوە دەبێتە خاڵی گرینگ.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە:- وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی هەموان گرینگ بوە بۆ لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و شیکاری و لێکۆڵینەوە و مەیدانی،و بەراوردکردنی ئەزموونی وڵاتانی دراوسێ لەم ڕووەوە،بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێکی باش، هەروەها یەکەم قۆناغدا لە بەغداوە بوە پاشان پارێزگاکانی تر، کە لێکۆڵینەوەیان لە تواناکانی تۆڕ و فیدەر و لۆدەکانیان کراوە و خزمەتگوزاری تەواویان بۆ دەستەبەر دەکرێت.