هەوڵیر -INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌مە" نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ " ئان‌و سارێلا "باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق کۆبویەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ک لەبارە‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە" نێچيرڤان بارزانى" سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى هێزه‌كانى فينله‌دا كرد كه هێشتا له هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌ركدان.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە:- كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.