بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرمانگەی ڤێرتێنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ،کۆتایی هاتنی نەخۆشی (شینبونی زمانی)ی ڕاگەیاند،هاوکات لەبارەی بڕیارەکەی چین بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گۆشت لە عێراقەوە ، دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ هاوردە و هەناردەکردنی گۆشت لە ئارادا نییە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
"ثامر حەبیب حەمزە خەفاجی " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 وە نەخۆشیی (شینبونی زمان) دەرکەوتووە،و پاشان لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە پێکهێنرا،و لیژنەیەکمان لە بەغدای پایتەختەوە نارد،کە تایبەت بوو بە پەتاکانی ئاژەڵان و تەندروستی شوێنەکانی نەخۆشییەکە،و نمونەکان بردرانە تاقیگەکان بۆ دڵنیابوون لە نەخۆشییەکە.
خەفاجی روونیشیکردەوە :- کە نەخۆشی (شینبونی زمان ) لە مانگی یەکدا لە عێراق نەماو هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکەی تۆمار نەکراوە.
سەبارەت بە بڕیاری چین بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گۆشت لە عێراقەوە بەهۆی نەخۆشیەکە،بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڤێتێرنەری ئاشکرایکرد :- چین رێکاری خۆی گرتەبەر دوای ئەوەی لە عێراق لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کراوەتەوە لە بوونی حاڵەتی تۆماری نەخۆشیەکە،جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هیچ هاوردە و هەناردەکردنی گۆشت لەگەڵ چین نی یە .
ووتیشی :- نەخۆشی شینبونی زمان ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵکو تووشی ئاژەڵی وەک مەڕ و مانگا و گامێش و بزن دەبێت، بەو پێیەی بنەمای نەخۆشییەکە ڤایرۆسێکە کە لەلایەن مێروویەکەوە دەگوازرێتەوە.