بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری کرد،کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە و پلانەکانی خزمەتگوزاری کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بەدواداچون ورد لەسەر پێشکەوتن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کرا کە لەلایەن تیمی ئەندازیی خزمەتگوزاری ئەنجامدراون،جگە لە بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ڕێژەی پڕۆژەکانی پەسەندکراو لە ساڵی 2023 لە بەغدا و پارێزگاکان.
بەپێی بەیاننامەکە بێت :لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی دارایی پڕۆژەکانی تیمەکە،و ڕێژەی سەدی بڕە پارەی خەرجکراو و ماو، و ئەو بڕە پارانەی کە تۆمارکراون، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی سەندیکای ئەندازیاران،کە نوێنەرایەتی چاودێری ئەندازیاری دەکات بەپێی تایبەتمەندی ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە بۆ هەر پڕۆژەیەک.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی کارکردن کرا بەگوێرەی ئەوەی لە پڕۆژەکان دیاریکراوە،هەروەها دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ،جگە لە جێبەجێکردنی لایەنە خزمەتگوزارییەکان بەپێی ئەو ئەولەویەت و پێداویستیانەی کە لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیان بگونچێت.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : لەکۆبونەوەکەدا سودانی تیشکی خستە سەر مەلەفی پاڵپشتی بۆ تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری بۆ کارە بەردەوامەکانی بواری کارەبا، و ئامادەکاریی پێویست بۆ هاوینی داهاتوو، و پەرەپێدانی پلانی فریاگوزاری پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە شێوەیەکی کارا و بەردەوام.