بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،ڕێنمایدا بە چاودێری و دابینکردنی چارەسەر و پێداویستی بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا برینداربوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-سەرلەبەیانی ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،سەردانی نەخۆشخانەی سەربازی حوسێنی لە بەغدا کرد و بریندارە مەدەنی و سەربازییەکانی بەسەر کردەوە، کە لە هێرشە شەڕانگێزیەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی عەکاشات و قائیم بریندار بوبون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-
سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا چاودێری تەواوی بریندارەکان بکرێت و هەموو پێداویستیەکانی چارەسەرکردنیان بۆ دابین بکرێت، هەروەک هیوای زوو چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.