بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەی ئەو منداڵە بێ باوکانەی ئاشکرا کرد کە سودمەندن لە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
"نەجم عوقابی " وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دوای کردنەوەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا،زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان داوایان پێشکەشکرد بۆ ئەوەی بخرێنە ناو لیستی پاراستنی کۆمەڵاتی،کە توانرا تا ڕادەیەکی زۆر باش کاری لەسەر بکرێت و وردبینی تێدا بەردەوامە.
عەقابی ووتیشی :- چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پرۆسەی بەدواداچونی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵە بێ باوکانە دەستیپێکرد کە لە ڕێگەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنیەوە داواکاری پێشکەش کردبوو، و ژمارەیان زیاتر لە ٤٥ هەزار منداڵی بێ باوکە لە بەغدا و پارێزگاکان.