بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت گەیشتە شوێنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزە ئەمنی و مەدەنییەکان لە ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژئاوای عێراق، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران قبوڵی ئەو کردوانە ناکات کە ببێتە هۆی ڕژانی خوێنی خەڵک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، گەیشتە شوێنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزە ئەمنی و مەدەنییەکان لە ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژئاوای عێراق کە عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامان و "عەبدولعەزیز محەممەداوی" سەرۆکی ئەرکانی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی یاوەری بوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- مەندەلاوی کاریگەرییەکانی ئەو تاوانە قێزەونەی بینی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان شەهید و بریندار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی.
بەپێی بەیاننامەکە "مەندەلاوی " جەختیشی کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران قبوڵی ئەو دەسترێژیانە ناکات و سوورە لەسەر جێبەجێکردنی خێرای بڕیارنامەی ژمارە (18)ی ساڵی (2020) کە داوا دەکات سەرجەم هێزە بیانییەکان عێراق جێبێڵن.
مەندەلاوی ئەوەشی خستەروو :-کە پێویست بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناکات و بەردەوام بوونیان دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و دروستکردنی ململانێ لە وڵاتدا.