حەسناوی: پلانی فرانمان هەیە لەم ساڵەدا بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان

ناوخۆ
  • 4-02-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،پلانێکی فراوانی ڕاگەیاند بۆ دەستپێکردنی چەند بەرنامەیەکی تەندروستی بۆ باشترکردنی بارودۆخی تەندروستی.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستیدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "ساڵح مەهدی حەسناوی " وەزیری تەندروستی، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی هەفتانەیکرد  لە وەزارەت ،بۆ تاوتوێکردنی پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی پلانی پاڵپشتی پزیشکی بۆ سەردانیکەران ،لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام (موساکازم ) و کۆمەڵێک بابەتی لە بەرنامەی کاردا، کە بە ئامادەبوونی بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان لە بەغدا بەڕێوەچوو .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی کۆبوونەوەکەدا "حەسناوی " باسی لە پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی پلانی پاڵپشتی پزیشکی بۆ سەردانیکەرانی  ئیمام (موسا کازم)کرد،لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، و کۆمەڵێک تەوەر لە کارنامە و ئەولەویەتەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا خرانەروو،لەوانە دابینکردنی دەرمان و تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژە تەندروستییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان،و دابەشکردنی کارمەندان.
    بەپێی بەیاننامەکە حەسناوی لەکۆبونەوەکە رایگەیاندوە :- کە وەزارەت پلانێکی فراوانی هەیە لە ساڵی 2024 بۆ دەستپێکردنی چەندین بەرنامەی تەندروستی بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان