بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم زاڵمی"ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان ڕایگەیاند:- کە هاندانی گەنجان بۆ گرتنەبەری ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگادا هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا.
زاڵمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگادا ببینن، هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕاکێشانی وزەی گەنجان.
ڕاشیگەیاند :- کە ئەنجوومەنی باڵای لاوان بە هاوکاری دەزگای زیندانیانی سیاسی،بڕیاریداوە کە مۆزەخانەی زیندانییە سیاسییەکان و کتێبخانەی دەزگای زیندانیانی سیاسی بەڕووی گەنجاندا بکرێتەوە، بێ بەرامبەر بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و پەروەردەکردنیان بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی ڕاستەقینە.
"قاسم زاڵمی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە ئەنجوومەنی باڵای لاوان هەوڵدەدات نەوەیەکی گەنج دروست بکات کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت.