مالیکی: حکومەت مافی خۆیەتی لە هەموو ئاستەکاندا هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتن و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەمریکا

سیاسی
  • 4-02-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق ئیدانە و شەرمەزار کرد، هاوکات داوای هەڵوێستێکی نیشتمانی و  بەرپرسیارانە لە هەمووان دەکات کە سەروەری وڵات و ژیانی خەڵک بپارێزێت.
    "مالیکی " لە پۆستێکدا تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەمریکی بۆ سەر سەروەری عێراق و کوشتنی گەلەکەی بێ باکانە دووبارە دەبێتەوە،و بەبێ ڕێگریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .
     مالیکی ووتیشی :- بە ئامانجگرتن و تیرۆرکردنی ژمارەیەک لە هێزە عێراقییەکانمان لە بارەگا جێگیرەکانیان ئیدانە دەکەین،جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق مافی خۆیەتی لەسەر هەموو ئاستەکاندا بجوڵێت،بەمەبەستی ڕاگرتن و ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە،چونکە ئەم کردەوەیە شکاندنی بەتەواوەتی یاساکانە و کوشتار و تێکدانی ناڕەوا زیاتر دەکات، هەروەک یاسا نێودەوڵەتییەکان و شەرعیەتی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی شارستانییەت دەخاتە ژێر پرسیار کە بەدرۆ ئیدیعا دەکرێن.
    جەختی لەسەر پێویستی بوونی هەڵوێستێکی نیشتمانی بەرپرسیارانە لە هەموو لایەک کردەوە کە سەروەری وڵات و ژیانی خەڵک بپارێزێت.