بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" بریاردەری شەرعی مەزارگەی پیرۆزی حوسەینیەی پیرۆز"شێخ عەبدولمەهدی کەربەلائی" ڕێنمایدا کە بریندارانی بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی قائیم و عەکاشات بەبێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەکانی سەر بە مەزارگەی پیرۆز حوسەینی چارەسەر بکرێن .
"ئەحمەد ڕەسوڵ فەرحان "سەرۆکی بەشی شەهیدان و برینداران لە مەزارگەی ئیمام حوسێن، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی ڕەوزەی حوسێنییە و کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ڕایگەیاند:- شێخ عەبدولمەهدی کەربەلائی بڕیاردەری شەرعی،ڕێنماییداوە کە ئەوانەی کە لە بۆردومانەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی قائیم و عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار بریندار بوون،پێشوازییان لێبکرێت و بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەکانی سەر بە مەزارگەی پیرۆزی حوسێنی چارەسەر بکرێن.