بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە"فالح فەیاز" سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند:-کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ هێزەکانی حەشدی کردۆتە ئامانج،جەختی لەسەر پێویستی کۆتیهێنان بەبونی هێزە بیانیەکان لە خاکی عێراق کردەوە.
فەیاز لە میانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ناوچەکانی عەکاشات و قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە لە هێرشە دوژمنکارانیەکەی ئەمریکا شەهید بوون ، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەوێ رووماڵی دەکرد ،ڕایگەیاند : ئەو دەستدرێژیانەی ئەمریکا و بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حەشد بەتوندی شەرمەزاردەکەین.
ووتیشی :- خوێنی هێزەکانی حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی پێگە و کەرامەتی عێراق دەکات و قبوڵ ناکەین خوێنی ڕۆڵەکانمان بەکەم سەیربکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :-هێزەکانی حەشد و هێزە چەکدارەکان و شانازین بۆ عێراقییەکان،جەختیشی کردەوە،کە دەبێت خاکی عێراق لە بوونی بیانی پاک بکرێتەوە.