بەغداد-INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ،ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدانی قائیم و عەکاشات دەستیپێکرد،کە بەهۆی هێرشە دوژمنکارانیەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو ناوچەیە شەهید بوون .
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین :- کە لە مەراسیمی پرسەکە، لە باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشد لە شەقامی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەرێوەدەچێت.
ڕاشیگەیاند :- کە لە پرسەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکان ئامادەن.