وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانیکەرانی ئیمام کازم دەردەکات

ئەمنی
  • 3-02-2024, 22:13
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕێنمایی نوێی لەبارەی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سەردانیکەران بۆ سەر مەزارگەی  ئیمام "کازم" سەلامی لەسەر بێت دەرکرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام (موسا بن جەعفەر ) سەلامی لەسەر بێت، "عەبدولئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵایی ئاسایش،گەشتێکی  مەیدانی بۆ نێو بەغدای پایتەخت ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنی پلانی ئەمنی،کە ژمارەیەک فەرماندەو  ئەفسەری باڵای بەغدا یاوەری بوون.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-وەزیری ناوخۆ،بەدواداچونی لەبارەی ئەو رێگایانە کرد ، کە بۆ جوڵەی سەردانکەران کە بەرەو شاری پیرۆزی کازمیە دیاریکراون لە ناوچە جیاجیاکانی دیوی ڕەسافەی بەغدا.
    بەپێی بەیاننامەکە :-وەزیری ناوخۆ،کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ئاراستەکردن،لەبارەی دابینکردنی کەشێکی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو سەردانکەران لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی جووڵە سەردانی کەران  لەسەر ڕێگاکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە.