بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی دەروازە سنورییەکان لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمرۆ "لیوا عومەر عەدنان وائیلی " سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،داوای پابەندبوون بەو یاسا و ڕێنماییانەی کرد،کە لەلایەن حکومەتەوە دەرکراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لەناوبردنی قاچاخچێتی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-ئەمرۆ "وائیلی"لە میانی گەشتێکی مەیدانی لە دەروازەی سنووری شەلامچەوە بۆ دەروازەکانی پارێزگای بەسرە تەئکیدی لەسەر ئەو پرسانە کردەوە کە پەیوەستە بە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و قاچاخچیەتی.
بەپێی بەیاننامەکە ئامانجێکی تری "وائیلی " ئاگادار بوون بوە لە بەستنەوەی ئەو تۆرە زانیارییەی کە دەروازەکان بە دەستەکەو ناوەندی داتای نیشتیمانی لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبەستێتەوە،کە یەکێکە لەو پرۆگرام و بەرنامانەی دەستەکە دایناوە بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و پیادەکردنی شەفافیەت لە بەڕێوەچوونی کارەکان،زیادکردنی داهات و زانیاری دروست لە سەر کارەکانی دەروازەکان .