بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-لیژنەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان،بە هاوکاری لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان پێکهێنرا،بۆ ئەوەی بچنە ئەو شوێنانەی کە ئەمریکییەکان هێرشیان کردۆتەسەر لە ڕۆژئاوای وڵات، تاوەکو لیژنەکە وردەکارییەکانی بە ئامانجگرتنەکە بزانن، و ڕاپۆرتێکی بەپەلە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەری و بڕیاردانی پابەندکەر لەم بارەیەوە.