بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوە جارێکی تر ڕەتیکردەوە کە خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان وڵاتانی ناکۆک.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی "دەیڤید بێرکەر" بەرپرسی کاتی کاروباری ئەمریکای لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- "دیاری ئەحمەد مەجید" بەرپرسی بەشی ئەمریکا، یاداشتێکی فەرمی ناڕەزایی پێشکەش بە بەرپرسی ناوبراوی لە بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردوە کە بریتی بوو لە ئیدانەکردن و ڕەتژردنەوەی دەستدرێژی ئەمریکییەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکان لە ناوچەی عەکاشات و قائیم، کە چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە ، لەنێویاندا هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە ، ئەوە جگە لە زیانگەیاندن بە شوێنی نیشتەجێبووی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتە روو :- کە عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی ببنە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیسابات لە نێوان وڵاتانی ناکۆک،هەروەها وڵاتەکەمان نابێتە شوێنێک بۆ ناردنی پەیام و نیشاندانی هێز لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان، حکومەتیش هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی و دەستووری خۆی جێ بەجێبکات بۆ پاراستنی خاکەکەمان و خەڵکی مەدەنی و سەرجەم هێزەکانمان.