سەرۆک وەزیران پاڵپشتی تایبەتی حکومەتی بۆ پیاوانی حەشد لە ئەنبار دووپاتکردەوە

ناوخۆ
  • 3-02-2024, 18:48
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،پشتیوانی حکومەتی بۆهێزەئەمنییەکان بەگشتی دووپاتکردەوە، تایبەت بۆ هێزەکانی حەشد لە ئەنبار.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازیی لە ژمارەیەک لە  هێزەکانی حەشد،لە قەزای حەدیسە لە ئەنبار کرد ،کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر توانی بوویان ئەمیرێکی داعش لەو ناوچەکە بکوژن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- "سودانی" بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکی رۆحی ئەوانەی کە  لەسەر سنووری عێراق شەهید بون،دەستیپێکرد کرد و ووتی:- شانازی بە هەڵوێستە قارەمانەتیەکەی هێزی کەمر شکێنی داعشی تیرۆریست دەکەین کە لەسەر سنورکرانە ئامانج،هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بابەتە بۆ خەڵکی حەدیسە نامۆ نییە،کە خۆڕاگرییان قارەمانانە بووە لە بەرامبەر تیرۆردا،قارەمانیەتی ئەوان تا ئەمڕۆش بەرامبەر گروپە تیرۆریستییەکان ماوەتەوە وبەردەوامە.
    لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:-سەرۆک وەزیران دووپاتی لە پاڵپشتی حکومەت بۆهێزە ئەمنییەکان بەگشتی، و پاڵپشتی تایبەتی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان  بۆ هێزەکانی حەشد لە ئەنبار کردەوە،کە دەبێت بتوانن بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، جەختی لەوە کردەوە،کە هێزەکانی حەشد لە  ئەنبار بوونی خۆیان سەلماندووە سەرەڕای ئەو ڕووبەرە فراوانەی کە بەرپرسیارن و پاشماوەی تیرۆر تێیدا جولەی هەیە.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە"سودانی" تەئکیدی لەسەر پێویستی وریایی  و ئامادەیی کردەوە،چونکە تیرۆر دۆخە سیاسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەقۆزێتەوە، هەروەها هەوڵی هێرشکردن و ئەنجامدانی کردەی دەدات کە دەبێت بە زۆر ڕووبەڕووی ببنەوە.
    ووتیشی :- بەرپرسیارێتی گەورەی ئێمە پاراستنی وڵات و دەرفەتنەدانە بە پاشماوەکانی داعش.