بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە،کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە، هاوکات ڕێنماییدا بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ، بۆ داڕشتنی ستراتیژێک بۆ بەدواداچوون لە مەلەفی ئیستملاکی زەویەکان.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی دووەم و بۆ ڕێگریکردن لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە، لەکۆبونەوەیەک کە"مەهدی عەوادی " بریکاری وەزیر بۆ کاروباری زانستی،و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی ئامادەی بوون،ژمارەیەک ڕاسپاردەی لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بڵاوکردەوە .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- یەوەری کۆبوونەوەکە تیشک خستە سەر کۆتایی هێنان بوو بە بەدواداچوونەکانی پێشووی لیژنەکانی گشتگیر لە ماوەی (١٥) ڕۆژدا، لەگەڵ پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بەشیوەیەکی کردیی و بەدواداچوونیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە، و جوڵەکردنی دەستبەجێ بۆ پێکهێنانی پلانێک بۆ تەواوکردنی تۆمارەکان.
هەر بەپێی بەیاننامەکە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ ئەمساڵە کرا ، بە دانانی ئەولەویەت بۆ ڕاهێنانی ستافی نوێ، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی کارەکان.
لە کۆتایی بەیانناکەدا هاتووە:- وەزیری پەروەردە ڕێنماییدا بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی گرنگ لەسەر بنەمای هەماهەنگی نێوان پلاندانان و بابەتە یاساییەکان بۆ بەدواداچوون بۆ مەلەفی ئیستملاکی زەوییەکان لەسەر گەورەترین رووبەر، ئەوە جگە لەوەی ڕێنماییدا بە ئیدارەی قوتابخانەکان بۆ بەستنەوەی کامێرای چاودێری ناو دامەزراوە پەروەردەییەکان بە مەبەستی پاراستنی موڵکی گشتی و پاراستنی خوێندکاران و قوتانیان.