وەزارەتی گواستنەوە:-لە مانگی کانونی یەکەم 15جار زەوی لەرزین لەعێراق تۆمارکراوە و پارێزگای دهۆک ڕیزبەندی یەکەمی ناوچەکانە

ناوخۆ
  • 3-02-2024, 17:53
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی گواستنەوه ڕایگەیاند:-کە لە مانگی یەکەوە  15 زەوی لەرزین له ناوخۆی عێراق تۆمارکراوه .
    وەزارەتی گواستنەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-دەستەی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە،یەکەی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، ڕاپۆرتی خۆی لەسەر رووداوی مانگانەی بومەلەرزەزانی عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ مانگی 1ی 2024 بڵاوکردۆتەوە.
    بەپێی ڕاگەیەنراوەکە"عەبدولعەزیم عەبدولقەهار ساعدی" بەڕێوەبەری گشتی دەستەکە،ڕوونیکردۆتەوە کە لەچوارچێوەی ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحەیبەس سەعداوی"
    وەزیری گواستنەوە، تۆماری رووداوی بومەلەرزەی بولیتنکراو  لە عێراق و ناوچەکانی دراوسێ ئاشکرادەکات کە  (39) بوومەلەرزە لە مانگی یەکدا تۆمار کراوە و (15) بوومەلەرزە لە ناو خاکی عێراق تۆمار کراون.
    "سەمیر رەزا خەلەف"بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزە ڕایگەیاند:-کە زیاتر ناوەندی چالاکی بوومەلەرزەکە پارێزگای دهۆک بووە،بەوپێیەی (7) بوومەلەرزە لەوێ تۆمارکراوە، هەروەها  (2) بوومەلەرزە لە هەریەک لە نەینەوا و واست،و بومەلەرزەیەکیش  لە هەولێر و دیالە و سەلاحەددین و بەسرە تۆمار کراوە.