بۆ ڕێزگرتن لەگیانی شەهیدان و قوربانیانی هێرشەکەی ئەمریکا سەرۆک وەزیران ماتەمینی گشتی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت راگەیاند

سیاسی
  • 3-02-2024, 17:49
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئه مڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،ماتەمینی گشتی لەسەڕجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت راگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بەمەبستی ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی هێزە ئەمنیەکان و گیانی هاوڵاتیانی شەهید، بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی عەکاشات و قائیم و ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ،ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت  راگەیاند .