بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە ،هێزەكانی حەشدی شەعبی شەهید بوونی 16 كەس و برینداربوونی 36 كەسی دیكەی لە ئەنجامی دەستدرێژیی ئەمریكا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا رایگەیاندوە : بە شێوەیەكی ئاشكرا و شەڕانگێزانە، بۆردومانی دڕندانەی ئەمریكا بۆ سەر بارەگای ئەمنی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی ئامانجكردنی شوێنی قارەمانەكانی حەشد لە قەزای قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق بووە هۆی شەهید بوونی 16 لەهیزەکانمان و 36 دیکەش لەهێزەکانمان بریندار بوون،لەكاتێكدا هێشتا بەردەوامین لە گەڕان بەدوای تەرمی ونبوان.
بەیانامەکە ڕوونیشیكردۆتەوە :کە ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و فەوجی پشتیوانی (حەوت شەهید و حەوت بریندار )لێکەوتۆتەوە ،بۆ بارەگای پاڵپشتی لۆجستی یەك بریندار و شوێنی تۆپخانەکان یەك شەهید و چوار بریندار و بەشی زرێپۆشەكانییش سێ شەهید و دە بریندار، هەروەها بەشی كەتیبەی تانكەكان چوار بریندار، و دوو شوێنی سەر بە لیوای 45 نزیکەی 11 بریندار هەیە و هەروەها نەخۆشخانەی پزیشكی عیسام بەڵداوی (پێنج شەهید) هەیە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هێرشەکانی ئەمریكا پێشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەروەری دەوڵەتی عێراق، هەروەها هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییە فەرمییەكان كاریگەری لەسەر ماڵ و تیرۆری خەڵكی مەدەنی هەیە، هەروەها پێشێلكردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆیە لەم ڕووەوە حەشد ئامادەیی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی هەر فەرمانێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و یەكپارچەیی خاكەكەی و سەلامەتی گەلەكەی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد