بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت گەرەنتی سەروەری بۆ ئەو پڕۆژانە دابینكردووە كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێن.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان كرد كە خاوەنی پڕۆژەی مامناوەندن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە گرنگترین پڕۆژەكانی جێبەجێكردن و ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم خاوەنكارەكان و ڕێگاكانی چارەسەركردنیان بینی.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران جەختی لە ئاڕاستەی حكومەت بەرەو پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و پشتگیریكردنی كۆمپانیا بچووكەكان كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنی چالاككردن كە بۆ یەكەمجار گیراوەتەبەر، لەنێویاندا ئەو گەرەنتییە سەروەرانەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێن.
سودانی ڕاشیگەیاند : ئەم هەنگاوانە لە دیدگای حكومەتەوە سەرچاوە دەگرن بۆ كارەكانی دەوڵەت، كە تەنها لە ڕێگەی دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی گشتییەوە بەڕێوە نابرێت و پشت بە بودجە و نرخی نەوت دەبەستێت و بە هەلی كارە حكومیەكان، بەڵكو دەبێت كارێكی حكومی هەبێت تێگەیشتنی كۆمەڵایەتی لە كەرتی تایبەت و ئەزموونی پڕۆژە بچووكان و گەشەسەندوو.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران دەستی خستۆتە سەر ئەو تەحەددایانەی بەردەم چاكسازیی ئابووری و دارایی لەچەند دۆسیەكەدا هەیە، بەو پێیەی جێبەجێكردنی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، هەروەها هەوڵیش هەیە بۆ دەربازبوون لە چاكسازیی باج و تۆماركردنی كۆمپانیاكان و ڕێكارەكانی گومرگی و هەموویان چارەسەر دەكرێن، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت هەروەها بەردەوامە لە ڕێوشوێنەكانی بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكیدا.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەرۆك وەزیران باسی لە گرێبەستی پڕۆژەی نوێی شارەكانی نیشتەجێبوون كردووە و ڕوونیشیكردووەتەوە : ئامانجیان چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و بوژاندنەوەی پیشەسازییە لە هەمان كاتدا، بەو پێیەی كەرتی بیناسازی خزمەتی ئەم ڕەوتە دەكات، كە توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەم پیشەسازیانە زیادە دەكات.