بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتكردنی راوێژكاری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: بۆ ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەمریكا كە شوێنە سەربازی و مەدەنییەكانی عێراقی كردە ئامانج، وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی دیڤید بێركەر راوێژكاری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات لە بەغدا بەهۆی نەبوونی باڵیۆزی ئەمریكاوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بۆ گەیاندنی یاداشتێكی فەرمی ناڕەزایەتییە سەبارەت بەو هێرشەی ئەمریكا كە ئێوارەی دوێنێ هەینی، 02/02/2024 شوێنە سەربازی و مەدەنییەكانی ناوچەی عەكاشات و قائیمی كردە ئامانج.