سیاسییەكان ئیدانەی دەستدرێژی نوێی ئەمریكا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق دەکەن

سیاسی
  • 3-02-2024, 14:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە بازنەی پەرلەمان وسیاسی سەرزەنشتی خۆسان بۆ دەستدرێژی نوێی ئەمریكا بۆ سەر سەروەری عێراق دەربڕی،كە بووە هۆی شەهیدی بوونی 16 كەس وبرینداربوونی 25 هاوڵاتانی سڤیل،هەوروەها زیان بە باڵەخانەی نیشتەجێبوون وموڵكی هاوڵاتیانی لێكەتۆتەوە.
    بەرپرسی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم بە ئامانجگرتنی ژمارەیەك بارەگا لە سنووری عێراق و سوریا لەلایەن ئەمریكاوە شەرمەزار كرد.
    سەید حەكیم لە تویتەكەیدا كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ربەدواداچوونی كرد و تیایداهاتووە: سەردانەكەی ڕەجەبی ئەمساڵ لە هەلومەرجێكی نا ئاسایی ڕوودەدات كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی ئەمریكا بۆ  ژمارەیەك بارەگا لەسەرسنووری عێراق و سوریا، هاوبەش لەگەڵ ئەو هەلومەرجە نا ئاساییەی لە غەززەدا روودەدات،ناوبراو ئیدانەكردنی ئەم كارانەی كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدەن دەربڕی.
    لای خۆیەوە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە : بە نوێنەرایەتی سەرۆك و ئەندامەكانی، هێرشە دووبارەبووەكانی هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی شەرمەزار و سەرزەنشت دەكات، كە بەشێكە لە لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
    لیژنەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو جۆرە هێرشانە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە، هەروەها دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە كارلێكی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریكا لاواز دەكات، كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی هاوكاری سەربازی هاوبەشدا جێگیركرابوو، كە دەبێت سەرلەنوێ سەیر بكرێتەوە.
    لیژنەكە داوای لە حكومەتی عێراق كردووە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ پاراستنی ئەندامەكانی لە هێزەكانی حەشدی شەعبی كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بە پێشكەشكردنی سكاڵایەكی فەرمی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و خێراتركردنی پرۆسەی ڕێككەوتنەكە بۆ هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بكشێننەوە، و بۆ ئەوەی بیانهێڵنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری دۆخی عێراق.
    سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە كرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شەهید بوون، دوای هێرشی دڕندانەی ئەمریكا بۆ سەر بارەگا فەرمییە سەربازییەكانیان لە پارێزگای ئەنبار.
    بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە  وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ڕایگەیاند:  شارەكانی قائیم و ناوچە سنوورییەكانی عێراق كەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی ئەمریكا، لە كاتێكدا ئەو ئەم هێرشانەی بە  پێشێلكردنی سەروەری عێراق دەزانین.
    لیوا ڕەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: شارەكانی قائیم و ناوچە سنوورییەكانی عێراق لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە هێرشی ئاسمانییان بۆ دەكرێت، بەو پێیەی ئەم هێرشانە لەكاتێكدایە كە عێراق هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری ناوچەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم لێدانانە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە، تێكدانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقە، هەروەها هەڕەشەیەكە كە عێراق و ناوچەكە بەرەو دەرئەنجامە نەخوازراوەكان دەكێشێت و لێكەوتەكانیش ترسناك دەبن بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
    لەلایەكی دیكەوە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە بوونی هیچ هەماهەنگییەكی پێشوەختەی بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژیی ئەمریكا بۆ سەر سەروەری عێراق ڕەتكردەوە.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: ئیدارەی ئەمریكا دەستدرێژییەكی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، وەك شوێنەكانی هێزە ئەمنییەكانمان، لە ناوچەكانی عەكاشات و قائیم،هەروەها شوێنی شارەكانی دەورووبەر لەلایەن چەندین فڕۆكەی ئەمریكی بۆردومان كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دواتر لایەنی ئەمریكی بە ئەنقەست ڕاستییەكانیان فریودا و ساختەیان كرد، بە ڕاگەیاندنی هەماهەنگی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە، ئەمەش بانگەشەیەكی درۆیە بە ئامانجی چەواشەكردنی ڕای گشتی نێودەوڵەتی و ڕەتكردنەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە ڕەتكراوە بە پێی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان .
    جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم لێدان و بۆردومانە شەڕانگێزانە ئاسایشی عێراق و ناوچەكە دەخاتە لێواری كۆتایی، هاوكات دژایەتی هەوڵەكانی چەسپاندنی سەقامگیریی پێویست دەكات و دەشڵێت: عێراق ڕەتكردنەوەی خۆی نوێ دەكاتەوە كە زەویەكانی ببنە گۆڕەپانێك بۆ یەكلایكردنەوەی حیساباتی هیچ لایەنێك و هەموو لایەنەكان دەبێت درك بەوە بكەن وەك چۆن خاكی وڵاتەكەمان و سەروەرییەكەی شوێنێك نیە بۆجێی پەیام بنێرین و هێز لە نێوان نەیارەكاندا نیشان بدرێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە هەمان كاتدا دووپاتی دەكەینەوە كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە ئەركەكانی پێسپێردراو و ئەو ئەركەی پێی دراوە لاداوە، بووەتە هۆكارێك بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاساوێك بۆی بەشداریكردنی عێراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات كە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی و دەستووری پێویستی پێیەتی بۆ پاراستنی خاكەكەمان و شارەكانمان و ژیانی منداڵەكانمان لە هەموو جۆرەكانی هێزی چەكداردا، لە كۆتاییدا وتی: شكۆمەندی و سەروەری بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان و  چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكانمان.