فوئاد حسێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی شانشینی عومان دوایین رووداو و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 3-02-2024, 13:59
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەمە "فوئاد حسێن" وەزیری دەروە،لەگەڵ "بەدر بوسەعیدی"هاوتا عومانیەكەی دوایین رووداو و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایداهاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە "بەدر بوسەعیدی " وەزیری دەرەوەی شانشینی عومانی پێگەیشت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا  هەردوولا باسیان  لەو رووداو  پێشهاتانەی ئەم دواییە ی عێراق و ناوچەكەدا کرد،و جەختیشكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی عێراق لە هەڵوێستەكانی و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتەكەی و بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە ئاستە باڵاكاندا.
    بەپێی بەیاننامەكە وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات  تەئکیدیان لەسەر گفتوگۆکان کردۆتەوە کە تاکە ڕێگای چارەسەركردنی ناكۆكی و كێشەكانە و هیچ بەدیلێك نییە بۆی.