ووتەبێژەی حكومەت بوونی هەماهەنگییەكی پێشوەختە لەگەڵ ئەمریکیەکان لەبارەی هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە

سیاسی
  • 3-02-2024, 13:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی بوونی هیچ هەماهەنگییەكی پێشوەختە نەبووە بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی ئەمریكا بۆ سەر سەروەری عێراق.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: ئیدارەی ئەمریكا دەستدرێژییەكی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، وەك شوێنەكانی هێزە ئەمنییەكانمان لە ناوچەكانی عەكاشات و قائیم و هەروەها شوێنی شارەكانی دەوراوپشت لەلایەن چەند فڕۆكەیەكی ئەمریكی بۆردومان كران، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دەستدرێژییە ئاشكرایە بووە هۆی شەهید بوونی 16 كە لەنێویاندا خەڵكی مەدەنی، جگە لە 25 بریندار، هاوكات  زیانی بە بینای نیشتەجێبوون و ماڵی هاوڵاتیانیش گەیاندووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دواتر لایەنی ئەمریكی بە ئەنقەست ڕاستییەكانیان فریودا و ساختەیان كرد، بە ڕاگەیاندنی هەماهەنگی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە، ئەمەش بانگەشەیەكی درۆیە بە ئامانجی چەواشەكردنی ڕای گشتی نێودەوڵەتی و ڕەتكردنەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە ڕەتكراوە بە پێی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم ملێدانە شەڕانگێزانە ئاسایشی عێراق و ناوچەكە دەخاتە لێواری كۆتایی، هاوكات دژایەتی هەوڵەكانی چەسپاندنی سەقامگیریی پێویست دەكات و دەشڵێت: عێراق ڕەتكردنەوەی خۆی نوێ دەكاتەوە كە زەویەكانی ببنە گۆڕەپانێك بۆ یەكلایكردنەوەی حیسابەكان و هەموو لایەنەكان دەبێت درك بەوە بكەن، وەك چۆن خاكی وڵاتەكەمان و سەروەرییەكەی شوێنەكە نییە كەجێی  پەیام بنێرین و شوێنی نمایشی هێزی نەیارەكاندا نیشان بدرێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە هەمان كاتدا دووپاتی دەكەینەوە كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە ئەركەكانی پێسپێردراو و ئەو ئەركەی پێی دراوە لاداوە، بووەتە هۆكارێك بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاساوێك بۆی بەشداریكردنی عێراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات كە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی و دەستووری پێویستی پێیەتی بۆ پاراستنی خاكەكەمان و شارەكانمان و ژیانی منداڵەكانمان لە هەموو جۆرەكانی هێزی چەكداردا، لە كۆتاییدا وتی: شكۆمەندی وِ شەرەف بۆ شەهیدە سەبەرزەكانمان و چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان.